بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دادگای ناوبژیوانیی لاهە، بە تۆمەتی “دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران”، “سەپاندنی سزای ئابووری” و “هەڕەشەی پەنابردن بۆ هێز” لە دادگای ناوبژیوانیی لاهە، سکاڵای یاسایی لە دژی ئەمریکا تۆمار کرد.
ئەم داواکارییە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی جاڕنامەی جەزائیری ساڵی ١٩٨١ و بەهۆی پێشێلکردنی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی دژی ئێران، لە مانگی ئازاری ٢٠٢٥ لە دادگای ناوبژیوانی ئێران و ئەمریکا تۆمارکرا.
Your Comment